Sorani / سۆرانی

هێڵی سفر (Nollalinja) و خانەکانی داڵدەدان بۆ هاوکاری کەسانی تووش بوو بە توندوتیژی لە
پەیوەندییە نیزیکەکانیاندا

هێڵێ سفر و خانەکانی داڵدەدان خزمەتگوزاریی تەواو بێ بەرامبەرن بۆ کەسانی تووش بوو بە توندو تیژی یان هەڕەشەی تووند و تیژی لە
پەیوەندە نیزیکەکانیاندا. لەو کاتانەشدا کە دڵنیانی ئایا خۆت یان کەسێکێ نیزیکت تووشی توند و تیژی بووە یان نا، دەتوانی داوای یارمەتی
بکەی.

کاتێک باس لە توندوتیژی ناو پەیوەندییە نیزیکەکان دەکرێ واتای ئەوەیە کە تاکێک بەرامبەر بە هاوسەری ئێستای یان پێشووی، منداڵەکانی
خۆی یان منداڵەکانی هاوسەرەکەی، دایک و باوکی، خزمی نیزیکی تری یان کەسی نیزیکی تری توندوتیژی بەکار دێنێت. واتای تووند و
تیژی بەرامبەر ژنان بریتییە لە هەڕەشە کردن لەسەر بنەمای ڕەگەز، ناچار کردن یان چەوساندنی ئازادی لە ژیانی گشتی و کەسی دا.

تووندوتیژی دەکرێ بۆ وێنە جنێودان، دڵپیسی زۆر، هەڵبڕین لە کەسانی تر، شکاندن یان خراپ کردنی کەل و پەل، پەیوەندی گرتنی
بەردەوامی نەخوازراو یان هەڕەشە کردن بە توند و تیژی بێت. توندوتیژی جەستەیی بۆ وێنە بریتییە لە لێدان، پاڵپێوەنان، دەست لە قورگ
نان، سووتاندن و شەقلێدان. توندوتیژی رەگەزی بۆ وێنە برییتین لە بەکەم گرتنی ڕەگەزی، ناچارکردن بۆ دروستکردنی پەیوەندی سێکسی و
دەستدرێژی سێکسی. توند و تیژی ماڵی بۆ وێنە ئەوەیە کە زۆربەی کاتەکان بۆ دابینکردنی پێویستییە سەرەتاییەکانی بنەماڵەکە ناچاربە داوا
کردنی پارە بی، ناچارکردن بە وەرگرتنی قەرز، چاودێری کردنی بەکار هێنانی پارە، کۆنتڕۆڵ کردنی بەکار هێنانی حیسابی بانک و
.لێستاندنی کارتی بانک بۆ ڕێگری لە بەکار هێنانی

هێڵی سفر

ژمارە تەلەفۆنی هێڵی سفر: 080 005 005

هێڵی سفر هێڵێکی تەلەفۆنە بۆ هەمو ئەو ژنانەی تووشی توندوتیژی لە ناو پەیوەندییە نیزیکەکانیان بوون یان هەڕەشەی ئەوەیان لەسەر بووە
.یان تووشی تووندو تیژی تر بوون. هەروەها کەسە نیزیکەکان دەتوانن لەگەڵ هێڵی سفر پەیوەندی بگرن

هێڵی سفر

  •  هەموو ڕۆژێکی حەفتە 24 کاتژمێر ئاواڵەیە
  • خزمەتگوزاریی تەلەفۆنی بێ بەرامبەرە

تەلەفۆن کردنت بۆ ئێمە

  • (بە تەواوی جێی متمانەیە (واتا بە نهێنی دەهێڵدرێتەوە
  • بە بێ ناو دەکرێت
  • پێویست ناکات ناوت بڵێیت
  • پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە ناو وەسڵی (پەرداختی) تەلەفۆنەکەت نابینرێت
  • ڕەقەم تەلەفۆنەکەت لە هێڵی سفر نابینرێت

،ئێشکگرانی هێڵی سفر کەسانی ڕاهێنراو و کارناسی بە ئەزموونی بواری کۆمەڵایەتی و تەندروستین. ئێشکگرانی هێڵی سفر گوێت لێدەگرن
.پاڵپشتیت دەکەن و ڕێنوێنیت دەکەن

وەرگێڕی تەلەفۆنی

.هێڵی سفر خزمەتگوزاریی وەڕگێڕی تەلەفۆن بە زمانەکانی ڕوسی، عەرەبی، فارسی، دەری، سۆمالی و کوردی (زاراوەی سۆرانی) دەدات
.ئێشکگرانی هێڵی سفر بە زمانەکانی فینلەندی، سویدی و ئینگلیسی قسەدەکەن

کاتێک پێویستیت بە وەڕگێڕی تەلەفۆنی بوو لە سەرەتای پەیوەندییە تەلەفۆنییکە ئەو زمانەی دەتهەوێ بۆ وەرگێڕی بڵێ. ناوی زمانەکە بۆ
چەند جار دووبارەکەوە بۆوەی ئێشکگری هێڵێ سفر تێبگات کە داوای وەڕگێڕی چ زمانێک بکات. دواتر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بمێنەوە
.تا ئێشکگرەکە وەرگێڕی دەست دەکەوێت. ئەوە لانی زۆر 10 خولەکی پێ دەچێت

تەلەفۆنی بە بێ ناو و وەڕگێڕی تەلەفۆن

.لە هێڵی سفر ڕەقەمی تۆ واتا ئەو رەقەمەی تۆ تەلەفۆنی پێ دەکەی نابینرێت بۆیە لە هێڵی سفرەوە ناتوانرێ دووبارە تەلەفۆن بۆتۆ بکرێ
.کاتێک تەلەفۆن دەکەی پێویست ناکات ناوت بە ئێشکگری هێڵی سفر یان وەڕگێڕەکە بڵێیت

ئەگەر هەستت کرد وەڕگێڕەکە دەناسی بێ گوتنی هیچ شتێک دەتوانی تەلەفۆنەکە دابخەی و دووبارە تەلەفۆن بۆ هێڵی سفر بکەیتەوە. ئەو
.کات ئێشکگرەکە داوای وەڕگێڕێکی تر دەکات

خانەکانی داڵدەدان بۆ قوربانیانی توند و تیژی لە پەیوەندییە نیزیکەکانیاندا

خانەکانی داڵدەدان هاوکاری ئەو کەسانەی تووشی توند و تیژی یان هەڕەشەی توند و تیژی لە پەیوەندییە نیزیکەکانیاندا بوون دەکات. بێ
گوێ پێدان بە ڕۆژ و کاتژمێر دەتوانی پەنا بۆ خانەی داڵدەدان بەری. خانەی داڵدەدان خزمەتگوزارییەکی بێ بەرامبەرە و چوون بۆ وێ
پێویستیی بە نێردراوە نییە. دەتوانی پێش گەیشتنت بۆ خانەی داڵدەدان تەلەفۆن بکەیت یان لە کاتی پێویستدا دەتوانی بێ تەلەفۆن کردن بچی بۆ
.خانەی داڵدەدان. دەتوانی پەنا بۆ هەر خانەی داڵدەدانێک بەری

زانیارییەکانی پەیوەندی گرتنی خانەکانی داڵدەدان

کارمەندانی خانەکانی داڵدەدان ڕاهێنانی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی قوربانی توند و تیژی ناو پەیوەندییە نیزیکەکانیاندا هەیە. دەتوانی بە تەنیا
یان لەگەڵ منداڵەکانت بێیت بۆ خانەی داڵدەدان. لە خانەی داڵدەدان گەورەکان و منداڵەکان هاوکاری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەزموونە توند و
.تیژەکان دەکرێن. لە خانەی داڵدەدان هۆدەی خۆت، خواردن، سەرپۆشی جێگە و بان و پێویستییە گرینگەکانی پاک و خاوێنیت دەدرێتێ
.خانەکانی داڵدەدان لە کاتی هاوکاری کردنت دا دەتوانن لە خزمەتگوزاری وەڕگێڕ کەڵک وەربگرن

خانەکانی داڵدەدان

  • هەموو ڕۆژێکی حەفتە 24 کاتژمێر ئاواڵەیە
  • بێ بەرامبەر
  • بۆ ئەو کەسانەی تووشی توند و تیژی ناو پەیوەندیی نیزیکدا بوون یان هەڕەشەی ئەوەیان لەسەر بووە، بێ لەبەر چاوگرتنی ڕەگەز و تەمەنی کەسەکە
  • ژیانێکی پارێزراو و هەروەها پاڵپشتی و ڕێنوێنی لەسەر بار و دۆخت